سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز مستەفا حاجى ساڵح گەردى دەکات

   میدیا - سۆران:

  پاشنیوەڕى ئەمڕۆ ١ / ٨ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە قەزاى سۆران-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى سۆران بەڕێز مستەفا حاجى ساڵح گەردى-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى  و پاڵە گەردى و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و مەعروف وسو ئەندامى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى سۆران و عوسمان باڵابەرز و مەهدى رواندزى کارگێڕانى هەرێمى سۆرانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى سۆران بەڕێز مستەفا حاجى ساڵح گەردى-یان لە قەزاى سۆران کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مستەفا حاجى ساڵح گەردى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندى یاوەریانی كرد.