شاخه‌وان خالید*
هیچ شتێک لەوە قورس‌تر نییە کەسێکی ئازیزمان لەدەست بدەین و هیچ وشەیەک نییە بۆ دەربڕینی حەسرەت و دڵته‌نگی دڵ و ده‌روونمان، تەنیا دەتوانین بڵێین ئه‌وه‌ی خودا له چارەنووس بۆی نووسیوین پێی ڕازین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دەربازبوون له مردن نییه و رۆژێك له رۆژان ده‌بێته میوانی هه‌موومان.
یه‌كێك له‌و ئازیزانه‌ی شه‌وی 26 له‌سه‌ر 27 -7-2024 له‌ده‌ستماندا و كۆچی دوایی كرد مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیمان ( یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ) بوو كه دوای ململانێیه‌كی زۆر به نه‌خۆشی شه‌كره و گورچیله گیانی سپارد و گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌م خوای دلۆڤان.
مامۆستا محه‌مه‌د تاهیر له‌رۆژی هاتنه ریزی بۆ ناو رێكخستنه‌كانی YNDK له سه‌ره‌تای ئه‌ندامبوون ده‌ستی پێكرد و به‌شداری چه‌ندین خوڵی پێگه‌یاندن و كۆڕ و سه‌میناری كرد، توانی ببێته كادرێكی چاڵاك و دڵسۆز بۆ YNDK و چه‌ندین پۆستی له‌ماوه‌ی كار و خه‌باتی له‌ناو ریزه‌كانی YNDK وه‌رگرت له‌وانه ( ئه‌ندامی هه‌رێمی هه‌ولێر، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی مامۆستاییان ).
خواڵێخۆشبوو محه‌مه‌د تاهیر مامۆستایه‌كی رۆشنبیر و شاره‌زا و له‌سه‌رخۆ بوو، دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند و رۆژانه ئاماده‌بوونی هه‌بوو له‌باره‌گاكانی YNDK و هه‌ركاتێكیش تێلی بۆ بكرابایه یان نامه‌ی كار و چاڵاكییه‌كی دیاری كراوی بۆ ره‌وانه بكرابایه، له‌كات و شوێنی دانراو ئاماده ده‌بوو، زۆر لێزانانه كاره‌كه‌ی ده‌كرد، بۆیه ببووه جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌رووی خۆی و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی ده‌خرایه ئه‌ستۆ ئه‌ویش زۆر بوێرانه و شاره‌زایانه ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێ ده‌گه‌یاند و كه‌سایه‌تییه‌كی ساده و خاكه‌رای هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌ر له (سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و پێشمه‌رگه و كادر و ئه‌ندامان) مامه‌له‌یه‌كی جوان و پڕ رێزی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، بۆیه لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بوو، كۆچی دواییه‌كه‌ی له‌ناخه‌وه هه‌موومانی گریاند.
زۆر جار ده‌هاته ژووره‌كه‌م و ده‌یوت تۆ له‌گه‌ڵ كاك غه‌فوور مامۆستای منن، نه‌یده‌زانی كه‌من له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستمه‌وه و ده‌ستی له‌ناو ده‌ست ده‌نێم و ته‌ماشای ناوچاوه‌كانی ده‌كه‌م له‌ناخی خۆم پێم ده‌وت: هه‌ڤاڵی هێژا من تۆ به‌مامۆستای خۆم ده‌زانم و تۆ مامۆستای و من سه‌رت بۆ داده‌نوێنم و له‌سه‌ر پێ بۆت ده‌وه‌ستم،لام داده‌نیشت و وورد وورد گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، هه‌موو كات له‌خه‌می گه‌له‌كه‌ی و مامۆستا و خوێنده‌ڤاناندا بوو، هه‌ندێ جار ئه‌سئیله‌ی پرسیاره‌كانی ده‌هێنا لای من چاپی ده‌كرد، به‌ڵام بۆ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی هێنده دڵسۆز و راستگۆ بوو نه‌یده‌هێشت پرسیاره‌كان ببینم ده‌یوت ئه‌وه ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانم و ئه‌ركی مامۆستایه‌تی جگه له‌وه‌ی پیرۆزه له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارییه‌تیه و قوتابیان لای من خۆشه‌ویستن و هه‌وڵی پێگه‌یاندنی هه‌موویان وه‌كو یه‌ك ده‌ده‌م.
كه‌سێكی بێ‌فیز بوو له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌لی ده‌كرد و رۆژێك له‌رۆژان دڵی كه‌سی له‌خۆی زویر نه‌كرد، هه‌موو كات ده‌یوت هه‌ڤاڵان لای من خۆشه‌ویستن، به‌قه‌د خوشك و برا و خانه‌واده‌ی خۆم خۆشیانم ده‌وێ، كاتێ نه‌خۆشیش بوو له‌چاڵاكی نه‌ده‌كه‌وت و هه‌ر له‌په‌یوه‌ندیدا بوو حه‌زی ده‌كرد به‌زووترین كات چاكبێته‌وه و له‌جاران چاڵاكانه‌تر ده‌ست به‌كاربكاته‌وه، بۆیه دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ی سنووری نه‌بوو.
مامۆستای هێژا "محه‌مه‌د تاهیر" كادره له‌سه‌رخۆ و دڵسۆزه‌كه‌یYNDK كۆچی دواییت هه‌مووانی تاساند و هه‌موو دڵته‌نگ و خه‌مبار بووین، جارێ زۆرت له‌به‌رده‌مدا بوو خه‌ونی زۆرت بۆ داهاتوو هه‌بوو، هیوای ئاواتی زۆرت مابوو پێیان بگه‌یت و قوتابیه‌كی زۆر له‌چاوه‌ڕوانی ده‌رسه‌كانی تۆ دابوون و منداڵه‌كانت ئێواران له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ت له‌چاوه‌ڕوانیدانه شتیان بۆ ببیه‌ته‌وه و دڵخۆشیان بكه‌یت و له‌باوه‌شیان بگریت، مامۆستای هه‌مووان كاتێ ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسم ناخ و پیت و وشه‌كان بۆت ده‌گرین هاوارت بۆ ده‌كه‌ن زۆر زوو به‌جێت هێشتین تۆ له‌دڵ و ده‌روونمانی تا هه‌تایی وه‌ك كادرێكی چاڵاك و مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌رز به‌زیندوویی ده‌مێنیته‌وه،... رۆحت شاد و جێگه‌ت به‌هه‌شت ئه‌ی جوانه‌مه‌رگ.