*سكرتێری گشتیی YNDK هیواى تەندروستییەکى باش بۆ بەڕێز (ئیبراهیم ئیبراهیم) دەخوازێت*

تموز/يوليو 21, 2024
میدیا - هەولێر :
ئەمڕۆ شەممە 20 / 07 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نووسەرو رۆژنامەنووسى رۆژئاواى کوردستان بەڕێز (ئیبراهیم ئیبراهیم) لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو لە دەوەرەى وڵات لە نەخۆشخانەیە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئیبراهیم ئیبراهیم) خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.