ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ۲٤ی تەموزی ٢٠٢٤، هاوپەیمانى سەردەم لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی رەنجدەرانی کوردستان لە شاری هەولێر بە ئادەبوونى بەڕێزان (عەبدوڵاى حاجى مەحموود سەرۆکى هاوپەیمانى سەردەم و وغەفوور مەخمووری سكرتێری گشتيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان) کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرد، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەر و پێشهاتەکان و جەختیانكردەوە لەسەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو سهركهوتنى گەلی كوردستان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى خولى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان، باسیان لە چۆنیەتى خۆئامادەکردن و سەرخستنى لیستى سەردەم و پرۆسەکە کرد، هەروەها جەختكرایەوە سەر کارکردن لەسەر رێکار و کارنامەی لیستی هاوپەیمانی سەردەم.