مه‌كته‌بی سیاسییYNDK پێشوازی له‌ پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له ‌سووریا ده‌كات

نيسان/أبريل 03, 2024

میدیا- هه‌ولێر

 

مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازی له‌ شاندی پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له ‌سووریا له‌ هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ رەوشی سیاسی كوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای وڵات و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 3/4/2024 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK  كه‌ ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK پێشوازییان له‌ شاندی پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له ‌سووریا كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان سیراج ئمیناكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و خورشید ده‌روێش ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر.

شاندی میوان پیرۆزبایی بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK لێكردن و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز د.سه‌لاح ده‌روێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له ‌سووریا و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبیان پێشكه‌شكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی‌ رۆژئاوای كوردستان و ‌یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م ‌پێناوه‌دا پێویسته‌ بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵاتدا.

له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌ زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.