میدیا – هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى ده‌یه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌وزی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونیان بۆ ده‌خوازێ و بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه داوای ته‌بایی و یه‌كریزی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێزان له پارتی سه‌وزی كوردستان
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(10)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی سه‌وزی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان.
بەڕێزان: (پارتی سه‌وزی كوردستان) له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده ساڵه‌ی وه‌ك پارتێك خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه و هه‌میشه كاری بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی جوانی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان كردووه، جێ په‌نجه‌ی له‌م بواره‌دا دیاره، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كوردستان به ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته كار بۆ یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بكه‌ین، به‌گیانێكی برایانه كار بكه‌ین بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و هەنگاونان بەرەو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو.
جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت و كوردستانیش هەمیشە جوان و ئاوەدان و شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بێت.
هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
4/6/2024ی زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان