میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازی له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای وڵات و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2024 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK پێشوازییان له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خلیل مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێژنه‌ی به‌دواداچوون و بهاءالدین العلی به‌رپرسی راگه‌یاندن.
شاندی میوان پیرۆزبایی بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK لێ‌كردن و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی حزبه‌كه‌یان پێشكه‌شكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.