بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

  میدیا - هه‌ولێر:

 مەکتەبى سیاسیى YNDK لەبەر بارودۆخى کوردستان و مانگى رەمەزان هیچ رێوڕەسمێکى بۆ بیست نۆیەم ساڵیادى دامەزراندنى YNDK ئەنجامنەدا، ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە ١٩ و ٢٠ ى ئادارى ٢٠٢٤؛ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا له‌شاری هه‌ولێر، سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و پێشوازییان لە ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌جه‌ماوه‌ر و نوێنەرانى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن کرد بۆ پیرۆزکردنى بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سەردانیان کردین.

 ژمارەیەک لە به‌ڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK یان كرد، هەروەها ژمارەیەکى زۆر لە سکرتێرو بەرپرسانى حزبى و حکومى و کەسایەتیى ناسراوى کوردستان لە رێگەى تەلەفۆنەوە به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایيان لە غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.

  لەلایەن خۆیەوە غه‌فوور مه‌خمووری بەناوى خۆى و مه‌كته‌بی سیاسيی  YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و میوانەکان راگەیاند كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون.

 شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى سەردانى YNDK یان کرد:

- بەڕێز عەلى عەونى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییە کوردستانییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى.

- بەڕێز جەمال قاسم سەرۆکى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى

- بەڕێز نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز جەودەت نەجار راوێژکارى کاروبارى پێکهاتەکان لە بارەگاى بارزانى

- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان

- بەڕێز محەممەد سەعدەددین ئێلیخانلى سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان و شاندى یاوەرى

- بەڕێز فوئاد سدیق راوێژکارى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى

- بەڕێز د. سەیفەددین دامرچى سەرۆکى پارتى یەکگرتووى تورکمان و شاندى یاوەرى

- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان

- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى  پاراستنى نیشتمان

- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان

- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان 

- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى.