میدیا- سۆران
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 25-2-2024 له شاری سۆران (8) حزب و لایه‌نی سیاسیی كوردستانی کۆدەبنەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ده‌رباره‌ی رەوشی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئیدارییه‌كان و په‌نجه خستنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه، لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە گفتوگۆی چڕیان ده‌رباره‌ی ئه‌م خاڵانه ئه‌نجامدا و له پرێس كۆنفرانسێكدا یاداشتێكیان خوێنده‌وه و پێشكه‌ش به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیان كرد، كه له یازده خاڵ پێكهاتووه ده‌رباره‌ی كەموكوڕی و پێویستییەكانی دەڤەرەكە بەخزمەتگوزاری زیاتر و بوژاندنەوەی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە بوارە جیاجیاكان، دواجار هه‌موو لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن شاره‌كه جوانتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه جەخت لەسەر یەكریزی و یەكهەڵوێستی حزب و لایەنە سیاسییەكان له سۆران بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان لە ناوچەكە كرایه‌وه و بارودۆخه‌كه لەهەمووانی گەرەكە بەرگی تەسكی حزبایەتی له‌به‌ر بكه‌نه‌وه و بەرگی كوردایەتی بپۆشن بۆ باشتركردنی سیمای كاری سیاسی و ئیداری سۆران.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ڤاڵ معروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و راو سه‌رنجی له‌م باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
ناوی حزب و لایەنەکان:
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK.
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
بزوتنەوەی گۆڕان.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان.
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
حزبی شیوعی كوردستان .
پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان.