میدیا- هۆڵه‌ندا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 16/3/2024 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، به‌شداری (36)همین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له سه‌نته‌ری هه‌ڤاڵانی باكوور له شاری ئارنهیم له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدرا و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی و هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شداربوون.
له ده‌سپێكدا یادكردنه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی به‌رزه فڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKوته‌یه‌كی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و دواتر چه‌ندین وته و گێڕانه‌وه‌ی شایه‌د حالی تایبه‌ت به‌م كاره‌ساته و خستنه ڕووی زانیاری نوێ پێشکه‌شکران و پاشان ژماره‌یه‌ك مۆم بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه داگیرسێندران، كه بۆ هه‌میشه له دڵ و ده‌روونی كورد به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.