میدیا - هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، لە وەڵامى پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانى) خوشکى جەنابیان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان
بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم ...
بەپێزانینێکى زۆرەوە نامەى سەرەخۆشیى بەڕێزتان گەیشت کە بۆ کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانى)ى خوشکمان ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. پرسەو هاوخەمیتان مایەى دڵنەواییمان بوو.
خوداى گەورە پاداشتى هەموو لایەک بدات.
لەگەڵ رێزماندا.
مسعود بارزانى
27ى شوباتى 2024