میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی خه‌لیل ئیبراهیم ئاغا دزەیى) ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 11/2/2024 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK و قه‌هار تاهیر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK) له مزگه‌وتی صواف له‌شاری هه‌ولێر، به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی خه‌لیل ئیبراهیم ئاغا دزەیى) ده‌كه‌ن، شاندی مەکتەبى سیاسیىYNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK -یان بە بنەماڵە و خزمانی دزه‌یی راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له به‌رامبه‌ردا كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسییYNDK-یان له پرسه‌كه كرد.