میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بە مەبەستى هەواڵ پرسین سەردانی شێخ عبدالكریم كاك مه‌لای مشاری له‌نه‌خۆشخانه‌ی پار ده‌كه‌ن، هیواى باشبوونى تەندروستی بۆ ده‌خوازن.
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 10/2/2024 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەکتەبى سیاسیى YNDKو قه‌هار تاهیر و شاكر هاشم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی شێخ عبدالكریم كاك مه‌لای مشاری له‌نه‌خۆشخانه‌ی پار ده‌كه‌ن، كه به‌ڕێزیان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو، بەگەرمی لەلایەن خانه‌وا‌ده‌كه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ شێخ خواست، خانه‌واده‌ی به‌رێزیان سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد.