شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDK سەردانی پارتی دیموكراتی توركمان دەكات

شباط/فبراير 10, 2024
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ ده‌ر‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكەوتی 10/2/2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمان-یان‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( دلشاد چاوشلی سه‌رۆكی پارت و غانم به‌هجه‌ت خه‌فاف جێگری سه‌رۆك و ساره‌ دلشاد و ته‌حسین به‌كر و زانا دلشاد ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی) پێشوازیكران، شاندێكیYNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێكردن، هه‌روه‌ها له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.