میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی له هاوسه‌رۆكی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK و دوو سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وروپا ده‌كات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و ناوچه‌كه و گرنگی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كرد.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 28 / 1 / 2024، هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان )شاکر هاشم ئەندامى مه‌كته‌بی ساسیی و جەلال سمایل كارگێڕی مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK) پێشوازییان لە به‌رێزان ( زه‌ینه‌ب موڕاد هاوسه‌رۆكی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK و یورگن كه‌لت سیاسه‌تمه‌داری ئه‌لمانی و ئه‌ندامی پیشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئۆگوماندر جۆناسون سیاسه‌مه‌تدار و وه‌زیری دادی پێشووی ئایس لاند و هه‌ڤاڵ فوئاد ئه‌ندامی KNK له باشوور ) كرد.
لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گرنگی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كرا و، جەختكرایەوە سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستیان هه‌بێ له هێرشه ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران و سنوورێك بۆ ئه‌م هێرشانه‌یان دابنێن، هەر لە دیدارەكەدا هاوسه‌رۆكی KNK سوپاس و پێزانینی بە مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان له‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان.