میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی KNK لە هەولێری پایته‌خت ساز ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 28/12/2023 زەینەب موڕاد هاوسەرۆکى كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كه له ئه‌وروپا هاتبۆوه باشووری كوردستان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه مه‌ترسی گه‌وره له‌لایه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوی وڵات هه‌یه و كار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان و هه‌وڵدانیان بۆ لهبهباربردنی ئه‌زموونی گه‌لی كوردستان له‌ئارادایه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێ و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی كار بۆ پاراستنی دهستهكهوكانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار خرانه روو بۆ كار و خه‌باتی داهاتووی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK).