*سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس) دەکات*

كانون1/ديسمبر 28, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى 27 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (سالار لالە سەرحەد) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى کوردستان و سەرۆکى عەشیرەتى روغزایى لە هۆزى جاف بەڕێز (لالە سەرحەد خەلیفە یونس)ى باوکى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و خزمانى عەشیرەتى روغزایى راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (سالار لالە سەرحەد) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.