سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سەرۆک و سەرکردایەتیى هاوپەیمانیى نیشتمانى دەکات

كانون1/ديسمبر 09, 2023

  میدیا - هەولێر :

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتى 9 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئارام قادر سەرۆکى هاوپەیمانیى نیشتمانى بەبۆنەى تەواوبوونى کارەکانى دووەمین کۆنگرەى هاوپەیمانیى نیشتمانى و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بە سەرۆکى هاوپەیمانى پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى دووەمین کۆنگرەى هاوپەیمانیى نیشتمانى و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى هاوپەیمانیى نیشتمانى، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سەرۆکى هاوپەیمانى و بەڕێزان سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى هاوپەیمانیى نیشتمانى راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سەرۆکى هاوپەیمانیى نیشتمانى لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گستیی YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕێزیان و هاوپەیمانیى نیشتمانى.

 هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە بەتەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانییەوە