میدیا- هه‌ولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لەگەڵ ستافی هەرێمی هه‌ولێری YNDK كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكه گفتوگۆ ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی و رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی هه‌رێمی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی رێكخستنه‌كانیان كرا.
رۆژی شەممە رێكەوتی 9/12/2023 د. شاخەوان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی YNDK، له‌گه‌ڵ بەرپرس و ستافی هەرێمی هه‌ولێری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كۆدەبێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بەئامادەبوونی هەڤاڵ فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و زوبیر عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارگێر و ستافی هه‌رێمی هەرێمی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لەكۆبوونەوەكه كاره‌كانی هه‌رێمی هه‌ولێر له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیار و راسپارده‌كانی شه‌شه‌م كۆنگره و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی YNDK رێكخرایه‌وه، به‌گفتوگۆ و سه‌رنجی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه، به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ بۆ كاره‌كانی هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK داڕێژرا، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان كرا.