هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی مەخمووری YNK دەکات

كانون1/ديسمبر 03, 2023

میدیا- مه‌خموور

 شاندێکی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەستی پیرۆزبایی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان ، سەردانی هەرێمی قەرەچووغی YNDK یان لەمەخموور کرد.

بەیانی ئەمڕۆ 3 / 12/ 2023 شاندێکی هەرێمی قەرەچووغی YNDK کە پێکهاتبوون لە (خەلیل پاڵانی) ئەندامی کۆمیەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی قەرەچووغی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ، (کارزانی پیران) کارگێڕی هەرێمی قەرەچووغ و هەڤاڵ (خەسرۆ ئیسماعیل ) ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان ، پێشوازیان لەشاندێکی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز(هۆگر شەهید فاخیر) بەرپرسی کۆمیتەو شاندێکی یاوەری لەستافی کارگێڕی کۆمیتە بەڕێزان (کاوە سەدرەدین، حاجی موحسین ، حەوێز دوگردکانی و هەمزە حەمەشەریف) .

لەکۆبوونەوەکەدا  پیرۆزبایی کۆمیتەی مەخموورو (نووسراوی پیرۆزبایی مەڵبەندی قەرەچووغ)یان بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی شەشەمی  YNDK بەهەرێمی قەرەچووغ گەیاندو تیشک خرایە سەر بڕیارو راسپاردەکانی کۆنگرەی شەشەمی YNDK و  رەوشی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکەو پرسی هەڵبژاردن لەناوچە دابڕێندراوەکان بەگشتی و لەمەخموور بەتایبەتی .

هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پتەوتر کردنی پەیوەندی هەردولا بۆ زیاتر خزمەتکردنی ناوچەکەو تیشک خرایە سەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی حزب و لایەنە سیاسیەکانی ناوچە، بۆ زیاتر پاراستنی مۆرکی نەتەوەیی دەڤەرەکەو  خزمەتکردنی زیاتر .