دەنگدانەوەى بەستنى شەشەم کۆنگرەى YNDK لە راگەیاندنى عەرەبیدا

تشرين2/نوفمبر 16, 2023
میدیا - عەمان:
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، رۆژی شەممە، رێکەوتى 11 / 11 / 2023 ، لەژێر دروشمی (یەکڕیزى و یەکدەنگى و پاراستنى دەسکەوتەکانى گەل و ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان)، لە هۆڵی نەورۆز لە هەولێری پایتەختی كوردستان بە بەشدارى (209) ئەندام بە نوێنەرایەتى رێخکستنەکانى YNDK لە شارو شارۆچکەکانى کوردستان و (92) چاودێر کە کادیرو ئەندامى YNDK بوون شەشەم كۆنگرەی خۆی بەست.
بەستنى شەشەم یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لەناوخۆى کوردستان بووە جێى بایەخى کەناڵەکانى راگەیاندن و، بەشێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان دانیشتنى یەکەمى کۆنگرەیان گواستەوە و، لەهەمان کاتدا بەشێک لە رۆژنامەو پێگە ئەلیکترۆنییەکانى کوردستان بە بایەخەوە هەواڵ و ریپۆرتاژیان سەبارەت بە کۆنگرەکە بڵاوکردەوە.
لەلایەکى دیکەوە بەشێک لە کەناڵ و ئاژانسى هەواڵ و رۆژنامەو پێگە ئەلیکترۆنییەکانى وڵاتانى عەرەبى بایەخى تەواویان بە بەستنى کۆنگرەى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK دا، بەتایبەت راگەیاندنى وڵاتانى (ئوردەن و میسر و تونس و عێراق) بە بایەخەوە هەواڵى بەستنى کۆنگرەو راگەیاندنى کۆتایى شەشەم یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان بڵاوکردەوە.
ئەم وێنانەى خوارەوە بەشێکن لە وێنەى ئەو کەناڵ و ئاژانسى هەواڵ و رۆژنامەو پێگە ئەلیکترۆنیانەى وڵاتانى عەرەبى کەوا بایەخیان بە بەستنى شەشەم کۆنگرەى YNDK داوە.