میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 13 / 11 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن كرد و، لەدیدارەكەدا سكرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى شەشەمى YNDK پیرۆزبایى خۆیانى بە YNDK راگەیاند.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەردار خدر و قانع خالید ئەندامانى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ) پێشوازیكرد لە شاندى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزب و جەرجیس یونان خۆشابا ئەندامى مەکتەبى سیاسى و وزەید جۆرج ئاکرەیى کادیرى حزب)، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن بۆبۆنەى سەرکەوتنى شەشەم کۆنگرەى YNDK هەڵبژاردنەوەى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و پێزانینى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ پیرۆزبایى سەردانى سکرتێرى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن دەربڕى، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.