میدیا - لاهای
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری لاهای له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی و هه‌ڤكاری پارت و رێكخراو و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 12-11-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری لاهای له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به به‌شداری نوێنەری پارتی به‌شه‌كانی كوردستان و ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار هاوڕێ ره‌حیمی له‌سه‌ر لیستی پارتی ده‌سه‌لاتدار ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر زیاتر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌فكاری پارتی لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتی په‌رله‌مانتاری ناوبراو ده‌كاته‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ له رۆژی 22-11-2023 ئه‌نجامبده‌درێ، كه جارێكی دیكه خۆی كاندید كردۆته‌وه بۆبوون به په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا.