شاخه‌وان خالید
لە پڕۆگرامی زۆربەی پارتە سیاسییەکاندا، کۆنگره‌ی حزب باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردەری حزبه، ئەرکی هەڵبژاردنی سكرتیر و سەرکردایه‌تی و ئۆرگانەکانی حزب و بڕیاردانه له‌سه‌ر سیاسەت و دانانی پلاتفۆرم و ئەجێنداکانی حزبی پێسپێردراوە، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی شه‌ره‌فی ئه‌ندامییه‌تی كۆنگره‌یان پێده‌ستپێردرێت، دڵسۆزانه و چاڵاكانه كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK وه‌كو پارتێكی سیاسی به‌نیازه ئه‌مساڵ شه‌شه‌م كۆنگره ببه‌ستێت و له‌هه‌موو رووێكه‌وه سه‌رده‌میانه خۆی نوێ بكاته‌وه و تاوتوێی كارەكانی ماوەی رابردووی بكات و راشكاوانە پەنجە بخاته سەر كێماسییەكان و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە و خاڵە بەهێز و پۆزەتیڤەكانیش زیاتر پەرەی پێدەدات، كه له‌ژێر رۆشناییان بەرنامەیەكی پوخت و چڕ‌وپڕ و هەمەلایەن بۆ كارەكانی داهاتووی دابنێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش YNDK بۆ له‌م كات و ساته ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی داوه، به‌هۆی هاتنی كات و ئه‌م گۆڕانگارییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان روویانداوه كە پێشبینی روودانی گۆڕانكاری زیاتر و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان به‌گشتی و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی لێده‌كرێت، YNDK پێویستی به بەستنی كۆنگر بوو تاوه‌كو بتوانێت له‌ژیر رۆشنایی ئه‌م گۆڕانكارییانه درێژه به‌سیاسه‌تی دروستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بدات، هه‌روه‌ها كۆنگرە بۆ ئەوە دەبەستین جارێكی دیكە گیان ببەخشینەوە كارەكان به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی چاڵاك و خوێنی نوێ، بەگڕوتینێكی زیاترەوە درێژە بەخەبات و تێكۆشانمان بدەین لەپێناو ئاواكردنی وڵات و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی كوردستان.
ئەوەی بۆ شه‌شه‌م كۆنگرەی YNDK گرنگە، ئەوانه‌ی شەرەفی ئەندامییەتی كۆنگرەیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌رگرتووه، بە هەموو توانایانەوە كار بۆ سەرخستن و سەركەوتنی شه‌شه‌م كۆنگرە بكەن، تاوه‌كو كۆنگرەكە لە قالبی كەسی دوور بێت و بەرژەوەندی حزبی و نەتەوەیی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكان دابنێین و بەشدارییەكی چالاكانە لە كۆنگرە بكەین، بە گفتوگۆیەكی پێشــــكەوتنخوازانە و ئازادانە لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی حزب و هەموو ئەو پرس و مەسەلانەی پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسی كوردستانەوە هەیە، لە گۆڕەپانە سیاسییەكە بۆ ئەوەی بتوانین پێگەی YNDK بەهێزتر بكەین، بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتر، خاڵێكی دیكە كە هۆكاری سەركەوتنی كۆنگرە و زامنی بارودۆخێكی باشترە بۆ YNDK كاركردنی بە كۆمەڵە بۆ سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرە، با لە راو سەرنجەكانمان جیاوازبین، به‌ڵام ده‌بێ گفتوگۆیەكی سەردەمیانە بكەین، هەر ئەمەش زامنی سەرەكی سەركەوتنی كارەكانمانە، تاوەكو شه‌شه‌م كۆنگرەی YNDK بە بڕیاڕ و راسپاردەی چاره‌نووسساز و گرنگ كۆتایی بەكارەكانی بهێنێت.... با به‌ره‌و شه‌شه‌م كۆنگره‌ی YNDK هه‌نگاو بنێین.