سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادى دامەزراندنى پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان پیرۆز دەكات

تشرين2/نوفمبر 01, 2023
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 11 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان-ى كردو، بەبۆنەى (32)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (شێخ عەبدوڵڵا حەسەن و سامى ستار سورچى ئەندامانى دەستەى سەرۆکایەتى و حازم محەممەد گەردى و عەبولغەفوور حەمەد و نەوزاد ئەحمەد باڵەکى و عەبدولواحید سورچى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى و ژمارەیەک لە کادیرانى پارت)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (32)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان دەستەى سەرۆکایەتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى بونيادى ديموكراتى كوردستان لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.