مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی KDCP پیرۆز دەكات

تشرين1/أكتوير 31, 2023

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (32)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتى بونیادی دیموكراتی کوردستان KDCP په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان له‌كاره‌كان بۆ ده‌خوازێت.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتى بونیادی دیموكراتی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(32)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتى بونیادی دیموكراتی کوردستانKDCP) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتى بونیادی دیموكراتی کوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

   مەكتەبی سیاسی

            یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK