سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بەڕێز حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزينى دەکات

تشرين1/أكتوير 28, 2023

  میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ١١ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە سەرۆکى هۆزى شێخ بزێنى بەڕێز (حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى) و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK)، پێشوازیانکرد لە کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (حاجى فاروق يوسف ئاغا شێخ بزێنى سەرۆکى هۆزى شێخ بزێنى) و کوڕەکانى بەڕێزان(پارێزەر زەيد شێخ بزێنى و مامۆستا سەعد شێخ بزێنى و دکتۆر عومەر شێخ بزێنى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد.

 لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.