سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان دەكات


میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل كارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (مام خدر روسى سکرتێرى گشتى و قەهار عاڵڵایى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و هەندرێن خدر روسى ئەندامى سەرکردایەتیى بزووتنەوە)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرد، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی باشوورى كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ دەربازکردنى باشوور لە گرفتەکان و یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.