سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە هەردوو کەسایەتیى ناسراوى هەولێر بەڕێزان (نیازى دزەیى و تۆفیق خۆشناو) دەكات

میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هەردوو کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێزان (نیازى دزەیى و تۆفیق خۆشناو) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی شارى هەولێرو پەیوەندى نێوانیان كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد هەردوو کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێزان (کاک نیازى شێخ محەممەد مەعروف ئاغاى دزەیى و حاکم تۆفیق خۆشناو)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی شارى هەولێر چۆنیەتى قوڵکردنەوەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گیانى پێکەوەژیان لە هەولێر كرد، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.

 سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزان لە لە بوارى چاکەخوازى و ئاشتیى کۆمەڵایەتى لە شارى هەولێر کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواستن.