میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى 18 / 8 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (د. جەعفەر ئێمینکى بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتى چاکەخواز خاتوو (حاجیە بسنا بهیری)ى مامۆژنى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (د. جەعفەر ئێمینکى) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.