ئێوارەى ئەمڕۆ 14 / 8 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى سارمەمى بەڕێز حاجى ئەدهەم ئیسماعیل دەروێش سارمەمى-ى کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نییە و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى سارمەمى بەڕێز (حاجى ئەدهەم سارمەمى)یان کرد و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (حاجى ئەدهەم سارمەمى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیىYNDK ی كرد.