میدیا - هەولێر
مهكتهبی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (27)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی نهتهوهیی كوردستانKNP پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات... دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(27)همین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) هەمیشە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بووە بە هرزی نەتەوەیی و كاركردنی بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی كوردستان و هەوڵی جدی لەم بوارە لەگەڵ پارت و لایەنە سەربەخۆییخوازەكان جێگەی دەستخۆشییە، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، هەر سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزماندا....
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK