ئەمیندارى ژوورى بازرگانى عەقەبە میواندارى سکرتێرى گشتیى YNDK دەکات

تموز/يوليو 10, 2023

  میدیا - عەقەبە:

 ئێوارەى ڕۆژى ٩ / ٧ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى پارێزگاى عەقەبە بەڕێز ئوسامە ئەبو تالیب زەکارنە لە شارى عەقەبە، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان لە چەند پرسێکى تایبەت بە کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.

 ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، کەسایەتیى ناسراوى پارێزگاى عەقەبە بەڕێز ئوسامە ئەبو تالیب زەکارنە ئەمیندارى ژوورى بازرگانى عەقەبە لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شارى عەقەبە-ى شانشینى ئوردەنى هاشمى، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و بەڕێزان (عوبێد ئەحمەد یاسین ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و سەرۆکى لێژنەى پەیوەندییەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و خالید ئەبولعز ئەندامى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردەن و عیماد عەبدولقادر عەمرۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى عەقەبە) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق و رۆڵى ئوردەن لە لە چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە و پتەکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا گفتوگۆکرا.

 شایانى باسە بەڕێز ئوسامە ئەبو تالیب زەکارنە لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.