میدیا – عه‌نكاوه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKله هۆڵی شه‌هیدان له عه‌نكاوه، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی تێكۆشه‌ر هاوڕێ حیدر شێخ علی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی 13-6-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێ دكتۆر كاوه مه‌حموود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له سكرتێر و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و كه‌سوكار و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی، به‌شداری له چله‌ی ماته‌مینی حیدر شێخ علی ده‌كه‌ن.
چله‌ی ماته‌مینیه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، وتاری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وتار و بروسكه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان خوێندرایه‌وه، پاشان دوو فیلمی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی حیدر شێخ علی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
شاندی YNDK جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرد و له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كاوه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو سوپاسی په‌یامی ماته‌مینی و به‌شداری شاندی(YNDK)یان لهچلهكه كرد .