شاندێکى YNDK بە نوێنەرایەتیى سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى خوالێخۆشبوو کەمال جەمیل محەممەد عەلى مەخموورى دەبێت

حزيران/يونيو 03, 2023
میدیا - مەخموور:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، رێکەوتى 2 / 6 / 2023 ، شاندێکى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (جەمیل سنجاوى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و پەروەر پاڵانى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى قەرەچووغى YNDK ژمارەیەک لە کارگێڕو ئەندامانى هەرێمى قەرەچووغى YNDK)، بە نوێنەرایەتیى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور خوالێخۆشبوو کەمال جەمیل محەممەد عەلى مەخموورى بوون، شايانى باسە رێوڕەسمەکە لە گۆڕستانى گەورەى شارى مەخموور بەڕێوەچوو.
شاندى YNDK لە رێوڕەسمەکەدا بەناوى سکرتێرى گشتی و مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسەو سەرەخۆشیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.