میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (48)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوون بۆ ده‌خوازێ و بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه داوای ته‌بایی و یه‌كریزی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی( 48 )ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی (یەكێتی نیشتمانیی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی (یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK )، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری كوردستان.
بەڕێزان : له‌كاتێكدا كه‌وا یادی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان) ده‌كه‌نه‌وه، كوردستان له ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیاردایه، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته كار بۆ یەكریزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستان بكه‌ین و، به‌گیانێكی برایانه تێ‌بكۆشین بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و هەنگاونان بەرەو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و روون و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی (ی. ن. ك) پیرۆز بێت و كوردستانیش هەمیشە ئاوەدان و شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بێت.
هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1-6-2023
هه‌ولێر- باشووری كوردستان