سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز حەسەن ئاغاى ماوەران دەکات

میدیا - ماوەران:

ئێوارەى ڕۆژى 25 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى ماوەران سەردانی کەسایەتى ناسراوى حەیدەرییان بەڕێز حەسەن ئاغاى ماوەران-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى ماوەرانى سەر بە قەزاى شەقڵاوە سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى حەیدەرییان بەڕێز حەسەن ئاغاى ماوەران-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانى حەیدەرى-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز حەسەن ئاغاى ماوەران بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.