سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز فارس تاجەددین ئاغا سورچى دەکات

میدیا - هەریر:

پاشنیوەڕۆى ڕۆژى 25 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى بەردەگەور لە دەشتى هەریر سەردانی کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز فارس تاجەددین ئاغا سورچى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

پاشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز فارس تاجەددین ئاغا سورچى-یان لە گوندى بەردەگەور لە دەشتى هەریر کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانى سوچى-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز فارس تاجەددین ئاغا سورچى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.