میدیا- مهخموور:
ئەمڕۆ 15 / 5 / 2023 بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرپرسی ناوچەی مەخموور و بەرپرسی کۆمیتەی مەخموور ، شاندێکی هەرێمی قەراچووغی YNDK کە پێکهاتبون لە (خەلیل پاڵانی بەرپرسی هەرێمی قهرهچووغ و و کارزان پیران کارگێڕی هەرێمی قهرهچووغ و خەسرۆ سمکۆ و اسماعیل مجید و کرێکار عەبدوڵڵا ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان) سەردانی بارەگای ناوچەی مەخمووری PDK کرد و لەلایەن بەڕێز (کرێکار شاکر) بەرپرسی ناوچە و کارگێڕانی ناوچەی مەخمووری PDK بەگەرمی پێشوازیکران .
ئەمەو لەدانیشتنەکەدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرپرسی ناوچەی مەخموور، باس لەرەوشی مەخموور کراو جەخت کرایەوە سەر یەکریزی و یەکدەنگی کورد لەناوچەکەو بەردەوامیدان بەکۆبوونەوەی حزب و لایەنەکان لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و یەکهەڵوێستی لایەنەکان لەهەمبەر پێشهات و رووداوەکان لەپێناو پاراستنی مۆرکی نەتەوەیی دەڤەرەکەو رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا .
لەهەمان رۆژدا شاندی YNDK سەردانی کۆمیتەی مەخمووری YNK کردو لەلایەن بەڕێز (هۆگر شەهید فاخر) بەرپرسی کۆمیتەو کارگێڕانی کۆمیتە بەگەرمی پێشوازیکران و وێڕای پیرۆزبایی لەبەرپرسی کۆمیتە، لەدانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر رەوشی مەخموورو پێویستی زیاتری ناوچەکە بەپڕۆژەی خزمەتگوزاری و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی خەڵک و جەخت لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی هەردولا کرایەوە.
ئەمەو لەسەردانییەکاندا بەشێک لەپەرتووکەکانی هەڤاڵ (غەفوور مەخمووری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK) بەدیاری بەهەریەک لە بەرپرسی ناوچەی مەخمووری PDK و بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری YNK کرا .