میدیا - هەریر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 10 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز حاجى زرار حەمەد عەلى بەگ سورچى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى سەرکەور سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز حاجى زرار حەمەد عەلى بەگ سورچى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕیزیان و بنەماڵەى بەڕێزیان و خزمانى سورچییەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز حاجى زرار حەمەد عەلى بەگ سورچى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.