*سکرتێرى گشتیى YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو عەونى نیعمەت باوکى بەڕێز عەلى عەونى دەکات*

میدیا - زاخۆ:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٩ / ٥ / ٢٠٢٣ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارى زاخۆ ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (عەونى نیعمەت) باوکى بەڕێز عەلى عەونى بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی YNDK )، لە شارى زاخۆ ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتى چاکەخوازو کوردپەوەر خواڵێخۆشبوو (عەونى نیعمەت) باوکى بەڕێز عەلى عەونى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقى یەکى پارتى دیموکراتى کوردستان بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بەڕێز عەلى عەونى و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بەڕێز عەلى عەونى بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDKو شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسیان کردن.