*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز موحسین دزەیى دەکات*

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 5 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کوردستان بەڕێز کاک موحسین دزەیى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کوردستان بەڕێز کاک (موحسین دزەیى)-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بەڕیز وریا ئەحمەد حەمەدەمین دزەیى و خزمانى دزەییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتییYNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز کاک موحسین دزەیى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.