سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئەنوەر بەگى بێتواتە دەکات

میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ڕۆژى 6 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئەنوەر بەگى بێتواتە-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکان و ئەرسەلان کاروانى ئەندامى ناوەندی پەیوەندییەکان و سەردار خدر سارمەمى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی بەڕێوەبردن و دارایى و ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو ئەنوەر بەگى بێتواتە-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن کوڕانى خوالێخۆشبوو بەڕێزان (میر نەوزاد ئەنوەر بەگ و میر سەرهەد ئەنوەر بەگ و میر هیمداد ئەنوەر بەگ) و خزمانى خۆشناو-ەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز میر نەوزاد ئەنوەر بەگ بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.