سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان ناکەلى دەکات

میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ڕۆژى 5 / 5 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان ناکەلى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

 ئێوارەى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکانى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو حاجى سلێمان ناکەلى-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى و حاجى کەمال مەغدید نانەکەلى و خزمانى نانەکەلی-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز حاجى هەژار مەغدید نانەکەلى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.