میدیا- هۆڵه‌ندا
له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشەممە رێكه‌وتی 5-3-2023 له شاری بورمیراندی هۆڵه‌ندا، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌فاره‌تی عێراق له‌هۆله‌ندا، له مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌دا یادى 44 ساڵه‌ی كۆچی دوایى ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فاى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌شداربوو، په‌یامی هاوخه‌می و ماته‌مینی به لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند و تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ی بارزانی نه‌مر دانا، هه‌روه‌ها له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وه‌ك ڕێزلێنانێك له خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه، كۆمه‌ڵێك وتار و شیعر و برگه‌ی تایبه‌ت و به‌ڵگه‌فیلم ده‌رباره‌ی ژیان و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌شكران.
هێژای گوتنێیه مەلا مستەفای بارزانی، لە 1/3/1979دا، لە ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد و پاشان تەرمەکەی بۆ شاری شنۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گوازرایەوە. پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 لە رێورەسمێکی شكۆداردا، ته‌رمی پیرۆزی گه‌ڕێندرایه‌وه زێدی خۆی و له بارزان به خاك سپێردرا.