شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلانHDP له‌شاری هه‌ولێر دەكات، لە دیدارەكەدا شاندی YNDK په‌یامی هاوخه‌می و پأڵپشتی و هاوكاری گه‌یانده هه‌ده‌په و له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان.
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 9/2/2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل و قانع خالید كارگێرانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڤاڵ ئه‌مه‌ل ئه‌ندامی رێكخراوی ئافره‌تان) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ناهیده و هه‌ڤاڵ عابد نوێنه‌رانیHDP له باشووری كوردستان) و ژماره‌یه‌ك كادر و راگه‌یاندكارانی پارته‌كه.
شاندی YNDK له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گەلان ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و چالاكوانانی مەدەنی، كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیان ڕاگەیاند و شوێنی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان بارەگای هەدەپە دەبێت لە پشت مێگامۆڵ له شاری هه‌ولێر.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەمپەینەكه ڕاگەیاندراو و ئاماژەیان بەوەكرد، كە كەمپەینەكە بۆماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینی مرۆیی بە پێی توانای خۆیان دەتوانن هاوكاری كەمپەینەكە بكەن بۆ به‌هاناوه چوونی رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان له باكوور و رۆژئاوای كوردستان.