مه‌كته‌بی سیاسی YNDKساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆز دەكات

شباط/فبراير 06, 2023

 

میدیا – هەولێر

 

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (29) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌ككریزی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ئه‌ركێكی به‌په‌له‌ و پێویست ده‌زانێت.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...

بەبۆنەی(29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی راگه‌یاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه و‌ وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحیخواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەل و نیشتمان و ئایینه‌كه‌یدا بووه‌، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی دەستكەوتەكانمان‌.لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵ كردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

6-2-2023