مه‌كته‌بی سیاسی YNDKسه‌ردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 27, 2022

میدیا – هەولێر

 

مه‌كته‌بی سیاسی YNDKسەردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات و لە دیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی‌ 27- 12- 2022، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)،سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن هه‌ڤاڵان (سه‌ید عه‌زیز و سامی خۆشناو و تحسین ره‌حمان و سالح كاكه‌یی و محمد كامه‌لا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مام هه‌ژار) پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا شاندی YNDK بەبۆنەى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاتری بۆ خواستن، له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌ید عه‌زیز له‌جیاتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK بۆ ئەم پیرۆزبایی و سەردانییه‌ كرد.

لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.