سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى دەكات

كانون1/ديسمبر 22, 2022

 میدیا - هەولێر :
  پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٢ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى و شاندێکى یاوەرى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رزگار شێخ عەلى سەرۆکى دەزگا و، نەوزاد بەرزنجى و خدر سەید عوسمان مەخموورى هەدار ئاکرەیى ئەندامانى لێژنەى باڵاى بەڕێوەبردنى دەزگا)، لەدیدارەكەدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان لەلایەن سکرتێرى گشتیى YNDK ، شاندى میوان پوختەیەکیان سەبارەت بە کارو چالاکییەکانى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى خستەڕوو،  لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەرۆکى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە هەموو هاوکارو پشتییوانییەکانى بۆ دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى راگەیاندو هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.