سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان دەکات

كانون1/ديسمبر 01, 2022

  میدیا - هەولێر:

 

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK  سەردانی بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان-یان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى  بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (شێخ عیرفان عەلى عەبدولعەزیز رابەرى گشتیى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان و د. عەبدوڵڵا وەرتێ کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و حەسەن شوکر و کەمال زرارى ئەندامانى سەرکردایەتیى بزووتنەوە)وە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و چەند پرسێکى دیکە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن.

 لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا چاكسازییەکى ریشەیی و رێگرتن لە ناشەفافی و گەندەڵی و پێشکەشکردنى پرۆژەیەکى گشتگیر بۆ هەموو بوارەکان جەختى لێكرایەوەو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کەوا پێویستە لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوکارى حکومەتى کوردستان بن بۆئەوەى کوردستان ببێتە خاوەن سیستەمیکى شەفاف و مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردنى وڵات.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.